دوای سەردانی مەسروور بارزانی بۆ گەڕەكی هەشتی حەسارۆك بزانە چی كراوە

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، قۆناغێكی نوێی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 241 شەقام لە زۆنی Dی هەشتی حەسارۆك دەست پێ كرد كە سێ هەزار و 750 پارچە زەوی سوودمەند دەبن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی ئایاری 2024، وەزارەتی شارەوانی بڵاوی كردەوە كە قۆناغێکی نوێ لە زۆنی D لە گەڕەكی هەشتی حەسارۆک لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستی پێ کرد كە زیاتر لە 3750 پارچە زەوی لێی سوودمەند دەبن و ماوەی تەواوکردنی 180 ڕۆژی ڕۆژژمێری بۆ دیاری کراوە، هەروەها كاری خۆڵكاری بۆ 241 شەقام دەكرێت بە درێژیی ٤٨ کیلۆمەتر و لەسەر ڕووبەری: ٧٣،٠٠٠م٢ و بەتەواوبوونی پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری لە هەشتی حەسارۆك زۆر بەرز دەبێتەوە.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی: دوای سەردانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران بۆ گەڕەكی هەشتی حەسارۆك، لەو ڕۆژەوە گەیاندنی پڕۆژە و خزمەتگوزارییەكان بۆ گەڕەكەكە بەردەوامە و ڕۆژانە سیمای ئاوەدانیی لێ دەردەكەوێت و تا ئێستا زیاتر لە 13 ملیار دیناری لێ خەرج كراوە.
ئەو قۆناغەی پڕۆژەكە گەیاندنی خزمەتگوزاریی کاری خۆڵکارییە بۆ Zone D لە هەشتی حەسارۆک بە گوژمەی٩٧٢،٧٣٠،٠٠٠ (نۆسەد و حەفتا و دوو ملیۆن و حەفت سەد و سی هەزار، لەسەر داهاتی 100% سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە جێبەجێ دەكرێت.




