٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حەمە یوسف تەوێڵەیی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەمە یوسف حاجی محەمەد تەوێڵەیی) دەكات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەمە یوسف حاجی محەمەد تەوێڵەیی)

بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەمە یوسف حاجی محەمەد تەوێڵەیی)

بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری هەڵەبجە و هەورامان، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (حەمە یوسف حاجی محەمەد تەوێڵەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

هیوادارین دڵنەوایی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناسۆریتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ی ئابی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار