٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عومەر تاھیر خنسی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عومەر تاھیر خنسی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی

بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عومەر تاھیر خنسی)

بە دڵگرانییەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عومەر تاھیر خنسی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ھیوادارین دڵنەوایی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناسۆریتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت. 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ی ئابی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار