فەرهاد محەمەد: ده‌مانه‌وێ پێش هاتنی وه‌رزی زستان پڕۆژه‌ی به‌نداوه‌كانی دهۆك بدرێنە کۆمپانیای دیکە

دهۆک -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ڕێوشوێنی پێویست له‌باره‌ی به‌نداوه‌كانی دهۆك ده‌گیرێته به‌ر، ده‌شڵێت: ده‌مانه‌وێ پێش هاتنی وه‌رزی زستان پڕۆژه‌ی به‌نداوه‌كانی دهۆك بدرێتە کۆمپانیای دیکە.
فه‌رهاد محه‌مه‌د تاهر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: حه‌فته‌ی ڕابردوو له دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به سه‌رپه‌رشتی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لەسەر داواکاری ئێمە و بەشداری به‌ڕێوەبه‌ری گشتی به‌نداوه‌كان له‌باره‌ی به‌نداوه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك بەڕێوەچوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دهۆك گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی كاریا تێدا ڕاگیراوه، داوامان کروو ڕێكاری پێویست و یاسایی به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكار بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی بدرێنە کۆمپانیای دیکە، تا لە وەرزی زستان زیانیان پێنەگات.
فه‌رهاد محه‌مه‌د ڕوونیكرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بڕیاری له‌سه‌ر دوو پڕۆژه‌ی به‌نداو له دهۆك ده‌ركرد و به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون له‌باره‌ی به‌نداوه‌كانی پارێزگای دهۆكیش پشتگیری خۆی نیشان دا.
قائید میرۆ




