٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاهین حەمەڕەزا: بڕیارەکانی مەسروور بارزانی بۆ هەڵەبجە لە جێبەجێکردن دان

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە - KDP.info - لەمساڵدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، دووجار سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد، ئێستا لە ناوەندی هەڵەبجە و ناحیە و قەزاکانی چەندان پڕۆژەی ستراتیژی و گرینگ جێبەجێ دەکرێن، 20%ی داهاتی مەرزەکانیشی بۆ پارێزگاکە گەڕاندووەتەوە، بڕیاری دامەزراندنی 567 فەرمانبەری بۆ هەڵەبجە داوە، هاووڵاتییان دڵخۆشن و شار گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت و بازاڕ جوڵەی تێکەوتووە.

شاهین حەمەڕەزا جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوو جار سەردانی بۆ هەڵەبجە، کۆمەڵێ بەڵێن و بڕیاری دا، لە چەند ڕۆژی ڕابردووش، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەتی ناردبوو لەگەڵمان کۆبووەوە، کۆمەڵێ داواکارییمان خستنە ڕوو، بڕیاردرا ئەو داواکاریانەی پڕۆژەن ڕاستەوخۆ نووسراویان بۆ بکرێت.

شاهین حەمە ڕەزا دەڵێ: بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران بۆ هەڵەبجە هەموویان لە قۆناخی جێبەجێکردندان، ئێستا %20ی داهاتی گومرگی مەرزەکان بۆ هەڵەبجە دەگەڕێتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەڵەبجە دەکرێتەوە، نووسراو ئاراستەی بەغدا کراوە بۆ کردنەوەی مەرزی سازان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، لامەرکەزیەت و دەسەڵات دراوە بە پارێزگاکان بۆ ماوەی دووساڵ دەتوانن بە تەنسیب فەرمانبەر بگوازنەوە، چەندین پڕۆژەی گرنگ وەک ڕێگا و پردی تووەقوت و سایلۆی هەڵەبجە و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە وەستاوەکان.

حەمە ڕەزا گوتی: داهاتی 20%ی مەرزەکان بۆ پڕۆژەی ناو هەڵەبجە و مەرزەکان دەبێت، بۆ نموونە، ئەگەر مەرزی پشته مانگی یەک ملیار داهاتی هەبێت بە چاکردنی ڕێگاکەی ئەوە داهاتەکەی مانگانە دەبێتە دوو هیندە.

شاهین حەمەڕەزا گوتیشی: هەر لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەت 52 فەرمانبەر بۆ دیوانی پارێزگا و قایمقامییەت و ناحیەکان دادەمەزرێن، جیاواز لەو 500 فەرمانبەرەی سەرۆکوەزیران بڕیاری لێ داوە، ئەنجوومەنی ڕاژە پاش کۆتاییهاتنی دامەزراندنی 500 فەرمانبەرەکە، فۆرمی دامەزراندن بە ئۆنلاین بۆ 52 کەسی تریش بڵاودەکاتەوە کە بڕیاری نوێی سەرۆکوەزیرانە، هەروەها گوتیشی، بڕیارە بە فەرمانی مەسروور بارزانی 114 فەرمانبەری تریش بۆ هەڵەبجە دابمەزرێت.


عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار