٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گفتوگۆی ئەمڕۆی پارتی لەسەر خزمەتی زیاتری ھەولێر بوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وێڕای جیاوازیی ھەولێری پایتەخت بە بەراورد بە ھەموو شارەکانی تری عێراق، پارتی ھێشتا دەیەوێ ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرووتر بەرز بکاتەوە کە شایستەی ھاووڵاتییانە، ئەمڕۆ لەمەڕ ئەو بابەتە کۆ بوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتیی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەکی چڕ کرا، بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی ھەولێری پایتەخت و جەماوەرەکەی و چارەسەرکردنی گرفت و پێداویستیەکانی ھاووڵاتیان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی دوو، چیا ھەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و کارگێڕانی لقی دوو بەڕێوەچوو، بە ڕاشکاوی دیدگای سەرۆک بارزانی خرایەڕوو کە پێویستە ھەرچییەک بۆ خزمەتی شارەکە و دانیشتوانی ھەولێر بکرێت و ئاسانکارییان لە ھەموو ڕوویەکەوە بۆ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار