وەزیری بازرگانی ھەواڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیی راگەیاند

هەولێر -KDP.info- وه‌زیری بازرگانی و پیشه سازی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق چاره كراوە، که‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: دوای رێگرتن له هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه، بڕیاردراوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بارهه‌ڵگرەکان بەشێوەیەکی کاتی كه‌لوپه‌ل بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بگوازنەوە.
لای خۆیشیه‌وه شوكری جه‌میل، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆك بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ڕێ گرتن له هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه زیانی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت چه‌ندین كارگه ناچارن به‌رهه‌مهێنان ڕابگرن و خه‌ڵكێكی زۆریش بێكار ده‌بێت.
كه‌مال موسلیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: به مه‌به‌ستی چاره‌كردنی ڕیشه‌یی كێشه‌كه هه‌ندێ ڕێكاری دیكه هه‌ن، ئه‌وانیش ده‌گرینه به‌ر.
ماوه‌ی زیاتر له حه‌فته‌یه‌كه حكوومه‌تی فیدڕاڵ ڕێ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت چونکە مۆڵه‌تیان له حكوومه‌تی فیدڕاڵ وه‌رنه‌گرتوه.
قائید میرۆ




