فراکسیۆنی پارتی بۆ KDP: ئێمە ئاگادار نەکراوینەتەوە

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، باس له ههوڵێك دهكات كه گوایه ئهمڕۆ ئهنجوومهنی پارێزگاكه له شاری بهغدا كۆدهبێتهوه و دهڵێت: "ئێمە نە بە شێوەی یاسایی و نە بە شێوەی فەرمی، ئاگادار نەکراوینەتەوە لەبارەی كۆبوونەوە، جا چ لەنێو باڵاخانەی ئەنجوومەن، چ لە دەرەوەی باڵاخانەكە".
مامۆستا حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە نە بە شێوەی یاسایی و نە بە شێوەی فەرمی، ئاگادار نەکراوینەتەوە لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، جا چ لەنێو باڵاخانەی ئەنجوومەن، چ لە دەرەوەی باڵاخانەكە".




