ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هیچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزییه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌ر بیر و بڕوا و ئایینێك، قبووڵكراو نییە و سەركۆنەی دەكەین.
ده‌قی ڕاگەیەنراوه‌كه‌ی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانه‌وه‌یه‌كى فراوان به‌تایبه‌تى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به لێدوانێکی نادروستی كه‌سایه‌تییه‌كى ئێزدى هاته ئاراوه. لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزییه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌ر بیر و بڕوا و ئایینێك، قبووڵكراو نییە و سەركۆنەی دەكەین.
لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له هه‌ر ئایینێك بێت، نابێ به هه‌ڵه‌ى هه‌موو په‌یڕه‌وانى ئایینه‌كه له قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆیه ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن و ڕێگە لە دروستبوونی گوتاری ڕق و كینە و نكۆڵی‌كردن بگیرێت.
لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەینه‌وه كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە. هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2024/8/9




