بەریتانیا.. بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی خولی 233 ئەکادیمیایی سەربازی شاهانە دەستی پێکرد

بەریتانیا-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی 9ـی ئابی 2024، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حكوومهتی هەرێمی کوردستان خولی233یەمین ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساند هێرست دەستی پێکرد، لە ڕێوڕەسمەکەدا بەرپرسانی باڵای بەریتانیا و وڵاتانی دیکە ئامادەن.
قوتابیانی نێودەوڵەتی لە خولی 233 لە ئەکادیمیایی سەربازی ساندهێرستی شاهانەی بەریتانیا، مەدالیای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنان وەردەگرن.
یەکێکیش لە دەرچووانی ئەو ئەکادیمیایە ئارین مەسروور بارزانییە، لە ساڵی 2016وە ئەو مەدالیایە دەدرێتە ئەو قوتابیانەی کە لەسەر ئاستی نێودەولەتی لەو خولەدا بەشداربوون.




