٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەت پەیامێك بۆ ساڵیادی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بۆ ساڵیادی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڵاو كردەوە و دەڵێت: "ئومێدەوارم پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بەردەوام بێت لە کارکردن لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان."

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/8/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بۆ ساڵیادی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاندووە: "بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم."

سەرۆكی حكوومەت هەروەها گوتی: "ئومێدەوارم پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بەردەوام بێت لە کارکردن لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان."

هەواڵی پەیوەندیدار