٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یادی (٤٨) ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی ئەو حزبەو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیان دەکات.

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەڕێز/ محەممەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی

لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، ھیوادارین لە ھەوڵ و خەبات بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانمان و ئارامیی و ئاسوودەیی بۆ ھەرێمی کوردستان.

پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان، یەکێکە لەو پارتە تێکۆشەرانەی ڕۆڵی دیار و کاریگەر بووە لە خەباتی ڕزگاری خوازیمان و قۆناغی حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان، بەو بۆنەیەوە وێڕای بەرز نرخاندنی خەباتی درێژخایەنی حزبەکەتان، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوانمان و سەرجەم پارت و ھێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و لێکتێگەیشتن و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکان و قەوارەی ھەرێمی کوردستان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین، ھەر سەرکەوتوو بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨-٨-٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار