سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات: لەم یادەدا بەڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و قوربانییەکانی لەپێناو ئازادیدا دەڕوانم.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
لە یادی چل و حەوت ساڵەی دامەزراندنیدا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزان محەممەد حاجی مەحموود سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و تەواوی جەماوەر و لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکەم.
لەم یادەدا بەڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و قوربانییەکانی لەپێناو ئازادیدا دەڕوانم، ھەروەھا ئامادەیی و ڕۆڵی لە ژیانی سیاسیی ھەرێمی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/٨/٨




