٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

KDP زانیاری لەبارەی پێدانی زەوی بە ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، بڕیاری حکوومەت بۆ پێدانی زەوی تەنیا بۆ فەرمانبەرانە، ئێمەش لە ڕۆژانی داھاتوو نووسراوی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسانیش ھاوشێوەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بن، کە نزیکەی ٢ ھەزار ڕۆژنامەنووس دەبن.

نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، حاکم ئازاد حەمەدەمین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە فەرمانبەرن لە ڕێگەی فەرمانگەکانی خۆیان سوود لەوەرگرتنی زەوی وەردەگرن و ھەندێک لە ڕۆژنامەنووسانیش ئێستا بەتایبەت ئەوانەی لەنێوان خێزانەکانیان لە ڕووی یاساییەوە دەتوانن سوود لە خزمەتی ڕۆژنامەنووسی وەربگرن بۆ خاڵ، ئەمە وەکو سەندیکا نووسراوێک لە ڕۆژانی داھاتوو ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین  ڕۆژنامەنوسان ھاوشانی فەرمانبەران سوود لەوەرگرتنی زەوی وەربگرن.

حاکم ئازاد حەمەدەمین گوتیشی: ئێمە نزیکەی ٩٠٠ ڕۆژنامەنووس کاتی خۆی داواکاری ئەوانمان ئاراستەی کابینەی ڕابردوو کرد بۆ ئەوەی زەوی وەربگرن، بەڵام تا ئێستا زەویان وەرنەگرتووە و ناویان لە وەزارەتی شارەوانی ھەیە، بۆیە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین کارێک بکەین ئەوانیش سوودمەند بن، لەبەر ئەوەی بەلایەنی کەمەوە تا ئێستا ٢ ھەزار ڕۆژنامەنووس لە زەوی وەرگرتن سوودمەند نەبوونە و مافی خۆیانە ئەوانیش زەوی وەربگرن.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار