٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەممەد ئەحمەد ئەبوبەکر) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەممەد ئەحمەد ئەبوبەکر) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەممەد ئەحمەد ئەبوبەکر)

بە دڵگرانییەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (محەممەد ئەحمەد ئەبوبەکر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ھیوادارین دڵنەوایی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناسۆریتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٦ی ئابی ٢٠٢٤

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار