سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە عومەری سەید عەلی دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆچی دوایی ھاوژینی عومەری سەید عەلی، سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە ناوبراو دەکات و ھیوای سەبر و ئارامیی بۆ دەخوازێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە سەرەخۆشی لە بەڕێز عومەری سەید عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نازەنین عەبابەکر کەریم)ـی ھاوژینیان.
ھەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی ھاوخەمیی خۆی بۆ بەڕێز عومەری سەید عەلی و خانەوادە و کەسوکاریان ڕاگەیاند و ھیوای سەبر و ئارامیی بۆ خواستن.




