٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێز (عومەری سەید عەلی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێز (عومەری سەید عەلی) خاتوو (نازەنین ئەبابەکر کەریم) ئاراستەی بەڕێزیان دەكات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەڕێز (عومەری سەید عەلی)

بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (نازەنین ئەبابەکر کەریم)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین هاوخەمی دۆست و هاوڕێیانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و دواکۆستی خانەوادەکەتان بێت، خودای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان  ‌                                             

٧ی ئابی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار