پارێزگار لە ڕێگەی KDPیەوە دڵنیاییەك دەداتە دانیشتوانی هەولێر

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ههولێر ئاماژه بهوه دهكات كه لهگهڵ تهواوكردنی ئیفرازسێ و گهیاندنی ئاو بۆ ماڵان لە هەر کاتژمێرێکدا بڕی دوو هەزار و 500 مەتر سێجا ناردنی ئاو بۆ ناوەندی هەولێر زیاد دەکات و کێشەی کەمئاویی گەڕەکەکانی هەولێر چارە دەبێت.
ئومێد خۆشناو بۆ ماڵپهری فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بە یەکەوە بەستنەوەی هەردوو لوولەی کۆن و نوێی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفراز سێ بۆ نێو سەنتەری شاری هەولێر كاری لهسهر كراوه و تهواو بووه، دوای چەند جارێک شکانی لوولەی ئیفراز سێ، لەنێو وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز و زیانگەیاندنی بە بەشی فیلتەرکردنی ئاوی وێستگەکە و لە دەستدانی توانای ناردنی سێ هەزار مەتری سێجای ئاو لە بری ناردنی 10 هەزار مەتر سێجای ئاو لە هەر کاتژمێرێکدا، ناچار بووین هەم بەشێک لەو لوولەیەی کێشەی هەبوو بگۆڕین هەم پەمپێکی کۆنی ناردنی ئاو بگۆڕین.
ڕاشیگەیاند، دوای ئهم ههنگاوه لە هەر کاتژمێرێکدا بڕی دوو هەزار و 500 مەتر سێجا ناردنی ئاو بۆ هەولێر زیاد دەبێت، بەمەش لە هەر 24 کاتژمێردا زیاتر لە 60 هەزار مەتر سێجای ئاو دەگاتە سەنتەری هەولێر.




