سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشی لە عومەری سەید عەلی دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سەرەخۆشی لە عومەر سەید عەلی دەکات بۆ کۆچی دوایی هاوژینی.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لى ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو خاتوو نازه‌نین ئه‌بابه‌كر كه‌ریمى هاوسه‌رى، هاوسۆز و هاوخه‌مى خۆیان و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/8/6




