حکوومەتی عێراق بەبیانوی خۆتۆمارکردنی کارگەکان، رێگری لە ھەناردەی بەرھەمەکان دەکات

دهۆک -KDP.info- سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆك، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، حكوومه‌تی فیدڕاڵ ڕێگری له به‌رهه‌می كارگه‌كانی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی دەکات.
شوكری جه‌میل: سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێكه حكوومه‌تی فیدڕاڵ ڕێگه نادات به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بچێته پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، له بازگه‌ی به‌نداوی دهۆك سه‌دان بارهه‌ڵگر وه‌ستاون و ڕێگه‌یان پێ نادرێت به‌رهه‌مه‌كانیان بگه‌یه‌ننه پارێزگاكانی عێراق.
له‌باره‌ی هۆكاری ڕێگریكردن له به‌رهه‌می كارگه‌كانی كوردستان سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆك ده‌ڵێت: حكوومه‌تی عێراق بیانووەكه‌ی ئه‌وه‌یه، پێویسته ئه‌و كارگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا خۆیان تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام پێشتر ئێمه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه تاکو كارگه‌كان ئاگادار بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه به‌غدا مۆڵه‌تی كاركردن وەربگرن.
شوكری جه‌میل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ئێمه حكوومه‌تی هه‌رێم و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی و هه‌موو لایه‌نه‌كانمان له‌و ڕێگرییه‌ی حكوومه‌تی عێراق ئاگادار کردووەتەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ژێر هه‌ر بیانوویه‌ك بێت نکرێت ڕێگری له به‌رهه‌می ناوخۆ بكرێت.
شوكری جه‌میل زیاتر گوتی: به‌هۆی ڕێگرییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق زیانێكی گه‌وره به بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان کەوتووه، چونكه هه‌ندێ كاڵا هه‌یه به‌تایبه‌تی مادده‌ی خۆراك و خواردن و خواردنه‌وه ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕۆژێك بمێننه‌وه، به‌هۆی كاریگه‌ری گه‌رماوه تێکدەچن و بۆ به‌كارهێنان نابن و ده‌بێت له‌ناو ببردرێن.
قائید میرۆ




