سلێمانی.. وەزارەتی شارەوانی 9 پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕاگەیاند

ھەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری خۆیدا، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌ك ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی نۆ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواره‌كانی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ئاو و شه‌قام و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
وەك لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە، به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌و گوژمانه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15% و 17% و 100%ی داهاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانییه و بۆ ئه‌م پڕۆژانه‌ی خواره‌وه بڕیاری خه‌رجكردنیان دراوه:
گوژمه‌ی 15،524،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له سنووری شاره‌وانیی سیته‌ك.
گوژمه‌ی 69،999،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاككردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی له سنووری شاره‌وانیی پێنجوێن.
گوژمه‌ی 429،390،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه له قه‌ره‌تۆغان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.
گوژمه‌ی 10،166،000 دینار بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵخاڵان له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
گوژمه‌ی 59،700،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاككردنی قیری خراپبووی شه‌قامی سه‌ره‌كی له پێنجوێن له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی پێنجوێن.
گوژمه‌ی 86،246،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی كانی گۆمه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.
گوژمه‌ی 29،458،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه قیرانه‌ی كه تێكچوونه له شه‌قامه‌كانی پیره‌مه‌گروون له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
گوژمه‌ی 15،380،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كی به‌ری ماڵان له قه‌زای چوارتا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
گوژمه‌ی 432،479،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی گوندی بابان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.




