هێمن ھەورامی تێڕوانینی پارتی دەخاتەڕوو

ھەولێر-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، تێڕوانینی پارتی بۆ پرسی گەنجان دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی لاوانەوە، بە ئامادەبوونی ستیفن ھیتچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە ھەولێر دانیشتنێکی تایبەتی ڕێکخستبوو بۆ ژمارەیەک لاوی خاوەن بەھرە و شارەزا و چالاکوانی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا، تاوەکو گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر کۆمەڵێک پرسی ھەنوکەیی بکەن.
لایەنێکی سەرەکیی گفتوگۆکە کە دوو کاتژمێری خایاند، بریتی بوو لە ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و تێیدا بە وردی سیاسەت و بۆچوون و تێڕوانینی پارتی لەسەر پرسی گەنجانی کوردستان، بەشداریی سیاسییان، بنەماکانی حوکمڕانیی باش، بەرنامە و سیاسەتی پارتی بۆ ئەم بوارانە و پێشخستنی زیاتر خستەڕوو.
ھەر لەو دانیشتنەدا، ھەورامی ڕوانینی پارتی بۆ پرسە جیاجیاکانی پەیوەست بە گەنجان ڕوون کردەوە و بە وردی وەڵامی تێبینی و سەرنج و پرسیاری بەشداربووانیشی دایەوە.






