مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سامان عوسمان میراودەلی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سامان عوسمان تۆفیق میراودەلی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سامان عوسمان تۆفیق میراودەلی)
بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (سامان عوسمان تۆفیق میراودەلی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین دڵنەوایی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناسۆریتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی ئابی ٢٠٢٤




