مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حاجی مەحموود قاینەجەیی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی مەحموود سەعید ئەحمەد قاینەجەیی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی مەحموود سەعید ئەحمەد قاینەجەیی)
بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، کەسایەتی ناسراوی سەیدسادق و شارەزوور، ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (حاجی مەحموود سەعید ئەحمەد قاینەجەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی ئابی ٢٠٢٤




