٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مەسیحییەکانی ھەولێر دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی: بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مەسیحییەکان دروست دەکرێت، ڕێکارەکان تەواو بوونە و مانگی داھاتوو بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنرێت.
دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەکو ھاوکاری و پاڵپشتی لە مەسیحییەکان، بڕیارە ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ گەنجانی مەسیحی لە ھەولێر بەشێوەی قیستی درێژخایەن دروست بکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی گرینگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرجەم پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستانە بەبێ جیاوازی.
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: ھەموو ڕێکارەکانی دروستکردنی ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مەسیحییەکان تەواو بووە، لە مانگی نۆ بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنرێت و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.
شوکری باسی لەوەش کرد: دروستکردنی ئەو ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونە لە چوارچێوەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدرامەت بۆ مەسیحییەکان دروست دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار