٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری سەرۆكی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن لە تەرمی مولازم خدر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەیانیی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2024/8/5 به‌ڕێز نوورى عوسمان، سه‌رۆكى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە نوێنەرایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی خوالێخۆشبوو نعمان علوان سهیل التمیمی ناسراو بە (ملازم خضر) سەرۆكی رابطة الأنصار الشیوعیین العراقیین كرد و تاجه‌گوڵینه‌ی به‌ڕێزیانی له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دانا.

لە ڕێوڕەسمەكەدا که‌ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەچوو، نوێنەرانی هەریەك لە بەڕێزان جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و خزم و دۆست و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو، ئامادە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار