٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دھۆک.. بازاڕێکی میسری بە بەشداری ٤٥ کۆمپانیا دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- سەرپەرشتیاری بازاڕی میسری لە پارێزگای دھۆک گوتی، بڕیارە ئەم ھەفتەیە بە بەشداری ٤٥ کۆمپانیا لە پارێزگای دھۆک بازاڕێکی میسری بکرێتەوە، تێیدا چەندین جۆری کەلوپەلی ئەو وڵاتە نیشان دەدرێت و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.

عیسمەت ئەیوب، سەرپەرشتیاری بازاڕی میسری لە پارێزگای دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێککەوتی ٨-٨-٢٠٢٤ لە پارێزگای دھۆک بازاڕێکی میسری بکرێتەوە و لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکەش پارێزگاری دھۆکیش ئامادە دەبێت و تێیدا چەندین جۆری کەلوپەلی میسری نمایش دەکرێت وەکو، جل و بەرگ و کەلوپەلی جوانکاری و خواردنگە کە ماوەی ١٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

عیسمەت ئەیوب گوتیشی: لەو بازاڕە ٤٥ کۆمپانیا بەشداری دەکەن، لە وڵاتانی ھیندستان، پاکستان، کوێت، یەمەن و سووریا، بۆیە بازاڕێکی گەوە دەبێت و خەڵکی خۆشمان دەتوانن سەردانی بکەن و سوود لە کەلوپەلەکانیان وەربگرن، چونکە نرخی کەلوپەلەکانیش ھەرزان دەبێت بۆ ئەوەی بیکڕن و سوودی لێوەربگرن، ئامانجی ئێمەش تێکەڵکردنی کولتووری ئەوان و خۆمان بەیەکترییە بۆ ئەوەی بتوانین سوود لە یەکتری وەربگرین و کۆمپانیای بیانیش ھان بدەین بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن و سەرنجیان بۆ ھەرێمی کوردستان ڕاکێشین و سوودیش لە ئەزموونی یەکتری وەربگرین.

سەرپەرشتیاری بازاڕی میسری لە پارێزگای دھۆک ڕوونیشیکردەوە: ئەمە سێیەم ساڵە ئەو بازاڕە دەکرێتەوە و ھەوڵدەدەین وڵاتانی دیکەش بێن ئەو جۆرە بازاڕانە لە دھۆک بکەنەوە، بۆیە پلانی باشمان ھەیە و ئەگەر ھاوکاریمان بکرێت و شوێن دابین بکرێت، بێگومان کار دەکەین وڵاتانی دیکەش بێن ئەو جۆرە بازاڕانە لە ھەرێمی کوردستان بکەنەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار