٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. وەزارەتی شارەوانی 10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی و 17%ی داهاتی ئاو، بڕیاری لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك دا بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر و دابینكردنی پێداویستیی گرنگ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوەی وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی ئایاری 2024 بڵاوی كردووەتەوە، ئەمەی خوارەوە لیستی پڕۆژەكانە:

1- خەرجكردنی گوژمەی (89،966،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامەكانی بازاڕی هاوچەرخ لە كەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

2- خەرجكردنی گوژمەی (27،006،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دابینكردنی پێداویستیی كارەبایی و میكانیكی بۆ دامەزراندنی سیت پەمپ و بۆستەر دەواجن لەگەڵ چاككردنەوەی كارەباییەكانی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز1 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.

3- خەرجكردنی گوژمەی (30،000،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی كڕینی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.

4- خەرجكردنی گوژمەی (25،111،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردن و دانانی كربستۆن بۆ بەشێك لە كۆڵانەكانی دووسەرەفەتاح لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

5- خەرجكردنی گوژمەی (25،111،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردن و دانانی كربستۆن بۆ بەشێك لە كۆڵانەكانی پیرداود لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

6- خەرجكردنی گوژمەی (14،896،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دابینكردنی سۆلینۆید ڤاڵڤ بۆ چەیك ڤالڤڵی پەمپەكانی وێستگەی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە.

7- خەرجكردنی گوژمەی (62،572،000) بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی كۆنكرێتی لە كۆتایی شەقامی بازاڕ تاكوو گەڕەكی كۆمەڵگەی ئیداری لە قەزای خەبات.

8- خەرجكردنی گوژمەی (10،085،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئامادەكردنی شوێن و گواستنەوە و دانانی حاویەی زبڵی ژێر زەوی لە ناوچەی پیشەسازیی باكوورەوە تا بازاڕی سپی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

9-خەرجكردنی گوژمەی (5،829،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی لێدانی كربستۆن بۆ شەقام لە گەڕەكی هەولێری نوێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

10- خەرجكردنی گوژمەی (86،008،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمێنانی قیڕ لە جۆری بایندەر بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكانی سەنتەری شاری هەولێر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار