٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گواستنەوەی كارتی زانیاری تا كاتێكی نادیار ڕاگیرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، گواستنەوەی كارتی زانیاری لە سنووری هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان ڕاگرت.

بەگوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی  بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارتی زانیاری لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی كوردستانی كردووە. بڕیار دراوە بە ڕاگرتنی گواستنەوەی كارتی زانیاری لە نێوان شار و شارۆچكە و شارەدێكان تا كاتێكی نادیار.

بەپێی نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتییەكە، كارتی زانیاری بۆ ماوەیەكی نادیار گواستنەوەی لەنێوان شارەكان راگیراوە. بەڕێوەبەرایەتییەكە هیچ وادەیەكیشی بۆ دەستپێكردنەوەی گواستنەوەی كارتی زانیاری لە نێوان شارەكانی كوردستاندا دەستنیشان نەكردووە. 

 

سۆران عەزیز

هەواڵی پەیوەندیدار