سه‌رۆكى نووسینگه‌ى سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له كونسولى گشتیى هیندستان كرد

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/8/4 به‌ڕێز د.نوورى عوسمان سه‌رۆكى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌دان گۆپال كونسولى گشتیى هیندستان لە هەرێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هیندستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورییدا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.




