٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە نیوەى شەقامى ١٠٠ مەترى سلێمانى تەواو بووە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  بە فەرمانى مەسروور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى کوردستان، کارکردن لە شەقامى ١٠٠ مەترى سلێمانى، چڕدەکرێتەوە، تا کۆتای مانگى ١٠ى ئەمساڵ کارکردن لە ٢٥ کیلۆمەترى شەقامەکە تەواو دەبێت و تەنیا ٧ کیلۆمەترى دەمێنێت، بەرپرسێکى شارەوانییش دەڵێت: بەتەواو بوونى پڕۆژەکە لۆدى زۆرى سەر سلێمانى نامێنێت.

زەردەشت ڕەفیق مەحموود گوتەبێژى شارەوانى سلێمانى بە ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: کارکردن بە چڕی لە شەقامیی ١٠٠ مەترى سلێمانى بەردەوامە، زیاتر لە ٦١%ی کارەکانى تەواو بووە، لەمساڵدا کارى زۆر باشى تێدا کراوە، زۆرینەى شەقامەکان لە تاسلوجەوە داخیل دەبێت قیڕ کراوە.

زەردەشت ڕەفیق گوتى: ئومێد سەباح بە نوێنەرایەتى سەرۆکوەزیرانى کوردستان، سەردانى سلێمانى کرد، پشتیوانى ئەنجوومەنى وەزیرانى بۆ شەقامى ١٠٠ مەترى بە دابینکردنی بودجەى زیاتر تاکو بە زووترین کات تەواو ببێت و بکەوێتە خزمەتى هاووڵاتییان دووپات کردەوە.

دەڵێ: شەقامى ١٠٠ مەترى، ناسراوە بە شەقامى شاڕێى بابان، بە تەواوبوونى، لۆد و قەرەباڵخیى سەر دەروازەى شارى سلێمانى و کێشەى ترافیک نامێنێت، لەڕووی ژینگەیشەوە کاریگەری دەبێت بۆ ناو سلێمانى.

گوتیشى: بە دڵنیاییەوە دەیڵێین، سەرۆکوەزیرانى کوردستان مەسروور بارزانى، گرنگى تایبەت بە سلێمانى دەدات، بودجەکەى ٤٠٠ ملیار دینارە، بە پانى ١٠٠ مەتر و درێژی ٣٤ کیلۆمەترە و ١١٠٠ ڕۆژ ماوەى تەواو بوونى پڕۆژەکەییە.

کوردۆ شابان، گوتەبێژى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: شەقامى ١٠٠ مەتریى سلێمانى لە نێوان ٦١% بۆ ٦٥% ی تەواو بووە، تا ئێستا ١٤ کیلۆمەتر قیڕکردنى تەواو بووە، واتە نیوەى پڕۆژەکە هەموو کارەکانى تەواو بووە، کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە، تاکو ٣٠-١٠-٢٠٢٤ قیڕکردنى ٢٥ کیلۆمەتر تەواو دەبێت تەنیا ٧ کیلۆمەترى دەمێنێتەوە، ئەگەر وەرزى بارانبارین دوابکەوێت ئەوە ئەو بەشەشى تەواو دەکرێت.

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار