٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مامۆستایەکی زانکۆ : پاڵپشتی سەرۆکی ھەرێم بۆ کوردانی ئێزدی کاردانەوەی نێودەوڵەتی ھەبوو

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ لە پارێزگای دھۆک دەڵێت: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەر لە سەرەتای ھێرشی نامرۆڤانەی داعش بۆ سەر شنگال، ڕاستەوخۆ لەسەر خەت بووە و سەرپەرشتی پرۆسەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی کردووە، بەردەوامیش ھەوڵ دەدات کوردانی ئێزدی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە، ئەمەش نەک تەنیا لەسەر ئاستی ھەرێم، بگرە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش کاردانەوەی زۆری ھەبووە.


دکتۆر ڕەشاد کەمال، مامۆستای زانکۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ئەو جینۆسایدەی بەسەر خوشک و برایانی کوردی ئێزدی داھات و داعش ئەو ھێرشە نامرۆڤانەی ئەنجامدا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەروکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆڵی بەرچاویان ھەبوو لە بەرگریکردن لە کوردانی ئێزدی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش نووسینگەیەکی دانا، توانرا ھەنگاوی باش بنرێت و بە ھەزاران کەس بە ھەوڵی سەرۆکی هەرێم ڕزگارکران، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوور بوو لەسەر پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان و ھەمیشە بەرگری لە پێکەوەژیان کردووە و رایگەیاند "پێویستە نەتەوە و ئایینەکان پارێزراوبن و بەرگرییان لێ بکرێت" لەسەر ئەوبنەمایە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەرگریکارێکی سەرسەختی مافەکانی کوردانی ئێزدی بووە.
دکتۆر ڕەشاد کەمال گوتیشی: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەھۆی بەرگریکردن و ھەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بە جۆرێک بوو نەک تەنیا لەسەر ئاستی ناوخۆ بگرە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاردانەوەی زۆر باش و ئەرێنی ھەبوو، بەڕێزیان زۆر ھەوڵی داوە ئێزدییەکان پارێزراوبن و جارێکی دیکە بگەڕێنەوە سەر ژیانی خۆیان و قەرەبوو بکرێنەوە.
کەمال باسی لەوەش کرد: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، خۆیشی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەی ڕزگارکردنی رفێنراوانی دەستی داعشی دەکرد، توانرا بە ھەزاران کوردی ئێزدی کە کەوتبوونە دەستی داعش ڕزگار بکرێن، ئەمەش بەڵگەیەکی دیار و بەرچاوە کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان خەمخۆری کوردانی ئێزدییە و بەرگرییان لێ دەکات و ھەمیشە جێگەی بایەخی ئەو بوونە، ئێستاش بە ھەمان شێوەی ڕابردوو بەردەوام بەرگرییان لێ دەکات و کاردەکات بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە و دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە، بۆیە ئەنجامی ھەوڵەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان زۆر باش بوو و ئەنجامەکانیش بۆ ڕای گشتی ڕوون و ئاشکران.

پاشخان
ئەو وڵاتانەی دانیان بە جیۆسایدی کوردانی ئێزدیدا ناوە، بریتین لە:

- ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٠١٤/٩/١.
- کۆمسیۆنی سامیەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٧/٣/٢٠١٥.
- ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا لە ١٥/٣/٢٠١٦.
- پەرلەمانی ئەم وڵاتانە: بەریتانیا لە ٢٠/٤/٢٠١٦ و فەڕەنسا لە ٢٦/٥/٢٠١٦ و کەنەدا لە ١٧/٦/٢٠١٦ و سکوتلەندا لە ٢٣/٣/ ٢٠١٧ و ئەرمینیا لە ١٧/١/٢٠١٨ و ئوستورالیا لە ٢٦/١/٢٠١٨ و ھەرێمی کوردستان لە ٣/٨/٢٠١٩ و پورتوگال لە ٢٩/١١/٢٠١٩. عێراقیش لە ١/٣/٢٠٢١ یاسای ڕزگاربووانی دەرکردووە، ھەروەھا ھۆڵەندا لە ٦/٧/  ٢٠٢١ و بەلجیکیا لە ١٥/٧/٢٠٢١ و لۆکسمبۆرگ لە ١٥/٧/٢٠٢١ و ئەڵمانیا لە ١٩/١/ ٢٠٢٣.
- ئەنجوومەنی ئاسایش لە ١٠/٥/٢٠٢١.
- لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی سووریا لە ١٥/٣/٢٠١٦.
- ڕابیتەی زانایانی نێودەوڵەتیی جینۆساید لە ١٦/٦/٢٠١٦.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار