٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانکۆی کوردستان کورسی خوێندن بۆ کوردانی ئێزدی دابین دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- زانکۆی کوردستان لە ھەولێر ژمارەیەک کورسی بۆ کوردانی ئێزدی دابین دەکات و بەرپرسێکی زانکۆکەش دەڵێت، ئەمساڵ ١٠ قوتابی ئێزدی بێ بەرامبەر لە زانکۆی کوردستان وەردەگیرێن.

مستەفا حاجی، بەرپرسی بەشی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٠ ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، زانکۆی کوردستان لە ھەولێر بڕیاری داوە ژمارەیەک قوتابیی کوردی ئێزدی بێ بەرامبەر وەربگرێت و تێچووی خوێندنیان بۆ دابین بکات.

حاجی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئەمساڵ ١٠ قوتابی کوردی ئێزدی دەرفەتی خوێندنیان بۆ فەراھەم دەکرێت و دەتوانن بێ بەرامبەر لە زانکۆی کوردستان - ھەولێر بەبێ بەرامبەر درێژە بەخوێندن بدەن، ئەمەش وەک وەفایەک بۆ کوردانی ئێزدی و ئەو جینۆسایدەی لەسەر دەستی تیرۆرستانی داعش بەسەر کوردانی ئێزدی داھات.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار