٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاری کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئیجابی بوو و گەشبینین پێش وادەی یاسایی بگەینە ڕێککەوتن و حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک بە بەشداری ھەموولایەنە براوەکانی کەرکووک پێکبێت.

حەسەن شێخانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ سەعات ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووینەوە و ئەنجامێکی زۆر باش و ئەرێنی ھەبوو، بۆچوون و داواکاری ئێمەی لەبارە دروستکردنی حکوومەتێکی خۆجێیی لە کەرکووک بە بەشداری ھەموو لایەنە براوەکان و پێکھاتەکان وەرگرت، بەئومێدین پێش ١١/٨ بتوانین کۆببینەوە و پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن بە ڕەزامەندی ھەموو لایەنەکان دیاری بکرێن. 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕوونیشی کردەوە: پێشنیازمان کرد حکوومەتێک بێت دەنگ و ڕەنگی ھەمووان بێت و خزمەتی شار بکات و ئەو جیاوازییەی ھەیە نەمینێت و ھاوسەنگی دروست بکرێت، بۆ پارێزگاریش ئومێدەوارین بتوانین پێش وادەی یاسایی ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە. 

شێخانی ڕوونیشی کردەوە: سەرۆکوەزیرانیش تەئکیدی لەوە کردەوە پێویستە ھەموو لایەک ھەوڵ بدەن پێش ١١/٨ بگەنە ڕێککەوتن و حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک دروست بکرێت، بۆیە بەگشتی کۆبوونەوەکە ئیجابی وئەرێنی بوو. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار