٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.به‌شیر حه‌داد: به‌ پێشنیاری سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه‌ سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به‌رهه‌می هه‌بووه‌، ده‌شڵێ: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆك بارزانی، كێشه‌ی دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، چاره‌ ده‌كرێت. 

د.به‌شیر حه‌داد جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌ ناكۆكه‌كانی عێراق له‌سه‌ر یه‌ك مێز هەبووە، ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامی دا له‌ به‌غدا به‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی ناكرێت: چونكه‌ سه‌رۆك بارزانی توانی هه‌موو لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانی شیعه‌ له‌گه‌ڵ شیعه‌ و سوننه‌ له‌گه‌ڵ سوننه‌ له‌سه‌ر یه‌ك مێزی دانوستان کۆبکاتەوە. 

جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: ناكۆكییه‌كی زۆر له‌ نێوان لایه‌نه‌ سوننیه‌كان لە عێراق هه‌بوو، ئه‌سته‌م بوو بگه‌نه‌ ڕێکكه‌وتن، به‌ڵام له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه‌. 

د.به‌شیر حه‌داد ئاشكرایكرد: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆك بارزانی یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌، ئومێد هه‌یه‌ لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ ڕێکكه‌وتن، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ عێراقییه‌كان. 

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار