پارێزگاری هه‌ولێر زانیاری له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر زانیاری گرنگ له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، موژده‌ی خۆش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان هه‌یه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "بەمنزیکانە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە هاوکاری زیانلێکەووتووانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات".
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی بە فەرمان و راسپاردەی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسروور بارزانی، بەپەلە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەستیپێکرد و گووژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا و زووتر لەو ماوەیه‌ش بۆی دیاریکراوە کاری نۆژەنکردنەوە تەواو دەبێت، بەمنزیکانەش لەرێگەی بەرنامەیەکەوە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسروور بارزانی، هاوکاری دووکاندار و زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکاته‌وه، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەیسەری هەولێر لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی ڕۆژانە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە بەچەندین شەفت کاری تێدا دەکرێت.
خۆشناو، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: وێڕای ئەوەش پێشتر بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بەڕێژەی لەسەدا 50 لەسەر باجی ساڵی 2023 و بۆساڵی 2024یش لەسەدا سەد درا، بڕیاری لێخۆش‌بوونیش لە کرێی کارەبا و زبڵ و خاشاک و کرێی دووکان بۆ کاسبکارانی قەیسەری درا.




