سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/8/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز ئه‌ندریا ناسى، باڵیۆزى نه‌مسا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه باس له دوایین سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ ڤیه‌ننا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرا.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.




