مهسروور بارزانی لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییان پەیامێکی بڵاوکردەوە

ھەولێر-KDP.info- سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له ساڵیادی جینۆسایدكردنی ئێزدییهكانی شنگالدا، وێڕای دووپاتكردنهوهی جێبهجێكردنی ڕێككهوتننامهی شنگال، دهشڵێ: بە هۆی خۆسەپێنی میلیشا و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا، دۆخی دەڤەرەکە ئاسایی نەبووەتەوە.
ئهمڕۆ شهممه 3/8/2023، مهسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له ساڵیادی هێرشی سهر شنگال و جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی له دهڤهرهكه، پهیامێكی بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند: ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی خوشک وبرایانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت، كە لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، هەزاران كەس لە دانیشتوانی دەڤەری شنگال، کۆمەڵکوژ کران و دەیان هەزاری دیکەش بێسەروشوێن و ئاوارە بوون.
سهرۆكی حكوومهتی كوردستان، سهرنج دهخاته سهر ئهوهی: هەرچەندە دە ساڵ بەسەر ئەم تاوانەدا تێدەپەڕێت، بەڵام بە داخەوە، ئێش و ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزدی کۆتایی نەهاتووە و هێشتاش ژمارەیەکی زۆریان بێسەروشوێنن و بە هۆی خۆسەپێنیی میلیشا و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا لە شنگال، دۆخی دەڤەرەکە ئاسایی نەبووەتەوە و ئاوارەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.
مهسروور بارزانی ڕاشیدهگهیهنێ: لەم یادەدا، قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی لە ڕزگارکردنی شنگال بەرز دەنرخێنین و بەڕێز و پێزانینەوە لێی دەڕوانین.
ئاماژهی بهوهش كردووه: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوامە لە هەوڵەکانی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی نالەباری شنگال و دەوروبەری و کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دەکات بۆ ئەوەی زەمینە بۆ گەڕاندنەوەی سەربەرزانەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان خۆش بکرێت. بۆیە جەخت لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال وەکو خۆی دەکەینەوە بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و پاراستن و بەڕێوەبردنی دەڤەرەکەش بدرێتە دەست خەڵکی ڕەسەنی شنگال.
لە کۆتایی پهیامهكهیدا، سهرۆكی حكوومهت ڕایگهیاندووه: سەری رێز و نەوازش بۆ شەهید و قوربانییانی کۆمەڵکوژی شنگال و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.




