٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە دژوار فایەق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی دژوار فایەق نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ كرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز دژوار فایەق،

بۆ کۆچی دوایی براتان کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کەرکووک خوالێخۆشبوو(عەبدولخالق فایەق )، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢-٨-٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار