٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەناردەکردنی ٦٠ ھەزار تەن پەتاتەی ھەرێم بۆ ئەو سێ وڵاتە دەستی پێکردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر گوتی، بۆ ئەمساڵ گرێبەست لەگەڵ سێ وڵاتی کەنداو کراوە ئەوانیش، سعودیە، قەتەر و ئیمارات، بۆ ئەوەی پەتاتەی ھەرێمی کوردستانیان بۆ ڕەوانە بکرێت، و پڕۆسەی ھەناردەکردنیش دەستی پێکردووە.

حاجی ئیبراھیم گەردی، ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆسەی ھەناردەکردنی پەتاتەی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە بەردەوامە و ئەمساڵ ٢٥ ھەزار تەن پەتاتە ھەناردەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە، چونکە پارساڵ تەنھا ١٥ ھەزار ھەناردە کرا، بەڵام ئەمساڵ زۆر زیادی کردووە تا ئێستا لەو ٢٥ ھەزار تەنە ٥ ھەزار تەن ڕەوانە کراوە و ھەر ھەفتەی داھاتووش گرێبەستێک لەگەڵ وڵاتی سعودیه‌ و قه‌ته‌ر ده‌كرێت بۆ ئەوانیش ڕەوانە دەکرێت ئێمه‌ نزیكه‌ی 700هه‌زار تۆن په‌تاته‌مان ئێستا هه‌یه‌.

حاجی ئیبراھیم گەردی گوتیشی: کۆمپانیای (ئاورا) بەو کارە ھەڵدەستێت و ئێمەش تەواوی ئاسانکاریمان بۆ کردووە و پشتیوانیمان كردووه‌، و ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگیمان بۆ رێكخستون له‌نێوان ئیمارات و قه‌ته‌ر و سعودیه‌ بۆیە ئەوان بنەتۆ بۆ جووتیاران دابین دەکەن و جووتیارانیش دوو جۆری بەرھەمی پەتاتە بەرھەم دێنن بۆ فینگەر و بۆ خواردنیش، چونکە لە بازاڕەکانی کەنداو خواستێکی زۆر لەسەر پەتاتەی ھەرێمی کوردستان ھەیە.

گەردی باسی لەوەشکرد: ھەناردەکردنی پەتاتە لە ڕێگەی وشکانی و بەناو و لۆگۆی کوردستان دەڕوات و نرخی  کڕینی پەتاتەش لە جووتیاران زۆر باشە و لەناو کێڵگەی جووتیاران نرخی یەک کیلۆ پەتاتە بە ٤٥٠ دینار دەکڕن و پێشتر لە بازاڕ بە ٢٠٠ دینار بوو، بۆیە ئەمە لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەکەرتی کشتوکاڵ ئێستا جووتیاران بەرھەمیان ساخ دەبێتەوە و دەچێتە بازاڕەکانی دەرەوەی وڵات، بۆیە جووتیاران ئێستا خەمیان نییە و بەرھەمه‌كانیان بە ئاسانی ساخ دەبێتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار