٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەر کەسێک لەو ماوەیەدا سەردانی فەرمانگەکانی باج بکات سوودمەند دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری باجی خانووبەرەی دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بڕیاری لێخۆشبوونی زیادەی سەر باجی خانووبەرە تا کۆتایی مانگی ئاب درێژ کراوەتەوە  و دەڵێت: "بڕیارەکە کاریگەری لەسەر گەڕانەوەی باج ھەبووە".

ژالە زیرەک، بەڕێوەبەری باجی خانووبەرەی دھۆک، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: لەمانگی نیسانی ڕابردوو، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیار درا ھەرکەسێک لەبارەی باجی خانووبەرە قەرزاری حکوومەت بێت و قەرزەکەی بگەڕێنێتەوە، ئەوە ھیچ زیادەیەکی لێ وەرناگیرێت كە لە ١٤ی نیسانی ڕابردوو بڕیارەكە دەرکراوە و تا ١ی مانگی ٧ خەڵکێکی زۆر لێی سوودمەند بوون.

ئەوەشی خستە ڕوو: بڕیارەکە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە درێژ کراوەتەوە بۆ ٢٩ی ئاب، ھەر کەسێک لەو ماوەیەدا سەردانی فەرمانگەکانی باج بکات، سوودمەند دەبێت لە بڕیارەکەی حکوومەت و ھیچ زیادەیەکی لێ وەرناگیرێت.

ژالە زیرەک دەشڵێت، "بڕیارەکە بۆ بەرژەوەندی ھاووڵاتییانە و کاریگەری لەسەر گەڕانەوەی باج ھەبووە، چونکە پێشتر بەپێی یاسا کەسێک مۆڵکێکی ھەیە و باجی ساڵانە لەکاتی خۆیدا ڕادەستی حکوومەت نەکات زیادەی دەچووە سەر، بەڵام بەھۆی بڕیارەکە ھیچ زیادەیەک وەرناگیرێت.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار