٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی ئەڤڕۆ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٢١)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (ئەڤڕۆ) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەکە کرد.

ئەمڕۆ (۲۱)ەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (ئەڤڕۆ)یە، ئەو ڕۆژنامەیە لە ڕێرەوی ڕاگەیاندن و میدیای کوردیدا جێدەستی ڕوون و بەرچاوە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕۆشنبیری و کولتووری نەتەوەیی و نیشتمانیمان. 

ڕۆژنامەی (ئەڤڕۆ) پیشەییانە ئەو ڕێبازەی خۆی پاراستووە بۆ پەیڕەوکردنی بنەما و ئیتیکی ڕۆژنامەگەری و گرتنەبەری ئاراستەیەکی ڕاست و دروست بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەکی ئازاد و ڕاستگۆیانە بۆ گەیاندنی پەیامەکەی بە خوێنەرانی.   

لەم بۆنەیەدا پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ڕۆژنامەکە دەکەین و کار و چالاکی و ڕۆڵی گرنگی ئێوەی ھێژا بەرز دەنرخێنین، جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەکە دووپات دەکەینەوە و ھیوادارین بۆ لەمەودواش جێدەستی ئێوەی بەڕێز بەسەر پانتایی میدیا و ڕۆژنامەوانیدا بەربڵاوتر و  کاریگەرتر بێت.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ی ئابی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار