٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بڕیاری دادگا بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان ھەیە، بەڵام جێبەجێ نەبووە"

سەرچاوە: KDP.info

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بڕیاری دادگا بۆ قەرەبووکردنەوەی بارزانییەکان ھەیە، بەڵام حکوومەتی فیدڕاڵ پابەندی بڕیاری قەرەبووکردنەوە نییە.

کەریم کاوە، بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: چوار کەیس بڕیاری کۆتایی دادگای باڵای تاوانەکانی ھەیە، ئەوانیش کەیسی بارزانییەکان، فەیلیەکان، گەرمیان و ھەڵەبجەنە، ھەرچەندە لەلایەن پەرلەمانی عێراقیشەوە بڕیارەکە پەسەند کراوە، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی عێراق ئامادە نییە بچێتە ژێر باری بڕیارەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان، لەوانەش بارزانییەکان.


بەڕێوەبەری گشتی شەھید و ئەنفالکراوانی سۆران گوتیشی: جگە لە بڕیاری دادگا لە دەستووری عێراقیشدا ئاماژە بە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری زیانلێکەوتوانی سەردەمی ڕژێمی بەعس کراوە، لەڕووی یاسایی و دەستووری مافی کەسوکاری شەھیدانە سوود لە بڕیاری قەرەبووکردنەوە وەربگرن.

کەریم کاوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێمە وەکو وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش، بەردەوام ھەوڵمان داوە کەسوکاری قوربانییان قەرەبوو بکرێنەوە، لە ھەوڵەکانیش بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی بە مافەکانیان دەگەن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار