بە رەزامەندیی سەرۆكی حكوومەت پارەیەكی زۆر بۆ هەڵەبجە خەرج دەكرێت

ھەولێر-KDP.info- حكوومەت رەزامەندی لەسەر تەواوكردنی چەند پڕۆژەیەكی نوێ بۆ پارێزگای هەڵەبجە دا، كە گوژمەی یەكێك لە پڕۆژەكان نزیكەی چوار ملیۆن دۆلارە.
ئەمڕۆ چوارشەممه، بەپێی نووسراوێك كه وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان كەوتووە، بە واژووی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە رەزامەندیی سەرۆكی حكوومەت پارەیەكی زۆر بۆ چەند پڕۆژەیەك خەرج دەكرێت.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، ڕەزامەندیی درا لەسەر تەرخانكردنی بڕی سێ ملیۆن 839 هەزار و 251 هەزار دۆلار بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 261 خانووی وارسی شەهیدان.
لە نووسراوێكی تر ئاماژە بەوەش كراوە، ڕەزامەندیی درا بە تەرخانكردنی بڕی 86 ملیۆن و 463 هەزار و 159دینار بۆ گەیاندنی كارەبا و ئینارە بۆ پڕۆژەی ڕێگەسازیی شەقامەكانی هانەسوورە و پشت حەوز لە تەوێڵە.
ئەو بڕیارانە لە كاتێكدایە پێشتر مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی چەندان پڕۆژەی گرنگی لەو پارێزگایە دانا.




