په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى ئه‌نفالى بارزانی‌یان

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى، لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان دەڵێت، له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه كار و هه‌وڵمان بۆ ناساندنى ئه‌نفالى بارزانی‌یان و كاره‌ساته‌كانى دیكه‌ى گه‌لى كوردستان وه‌ك جینۆساید له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت. جه‌خت له یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و قه‌ربووكردنه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌ینه‌وه".
دەقی پەیامی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان:
ئه‌مڕۆ له یادى (41) ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانییاندا، به شكۆدارییه‌وه یادى هه‌شت هه‌زار گه‌نج و پیاو و پیرى بارزانى ده‌كه‌ینه‌وه كه 31ى ته‌ممووز تا ناوه‌ڕاستى ئابى 1983 له هه‌ڵمه‌تێكى دڕندانه‌ى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقدا، له كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێكانى هه‌ولێر بێسه‌روشوێن و كۆمه‌ڵكوژ كران. دروود بۆ گیانى پاكیان، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌میاندا داده‌نوێنین، سڵاو له خێزان و كه‌سوكاریان.
ئه‌نفالى بارزانی‌یان وه‌ك هه‌موو تاوانكارییه‌كانى دیكه‌ى مێژوو، بۆ شكاندنى ئیراده‌ى گه‌لى ئازادیخوازى كوردستان بوو، به‌ڵام بووه په‌ڵه‌یه‌كى ڕه‌ش به نه‌وچه‌وانى ئه‌نجامده‌رانییه‌وه. هێز و وگوڕ و تینى زیاترى به بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستان دا و دلێرانه‌تر ڕووبه‌ڕووى سته‌م و دكتاتۆرى بووه‌وه.
دایكانى میهره‌بانى بارزانى و بارزانییه‌كان به‌گشتى له‌گه‌ڵ ئه‌نفالدا به‌رگه‌ى هه‌موو ئێش و ئازار و لێكه‌وته خراپه‌كانى ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌یان گرت و له‌سه‌ر پێى خۆیان وه‌ستان. توانییان سه‌ربه‌رزانه منداڵه بێنازه‌كانیان به‌خێو و په‌روه‌رده بكه‌ن و نه‌وه‌یه‌كى دڵسۆز و لێهاتوو پێبگه‌یه‌نن. سڵاو له هه‌موو ئه‌و دایك و هاوسه‌ر و خوشكه شكۆمه‌ندانه‌ى له‌و هه‌موو ئازار و دۆخه سه‌خت و دژواره‌دا كۆڵیان نه‌دا، ده‌ستیان ماچ ده‌كه‌م.
سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خته، یارمه‌تیى لێقه‌وماوانى بارزانی‌یان دا. خزمه‌ت و دڵسۆزیى ئه‌وان هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت. له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه كار و هه‌وڵمان بۆ ناساندنى ئه‌نفالى بارزانی‌یان و كاره‌ساته‌كانى دیكه‌ى گه‌لى كوردستان وه‌ك جینۆساید له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت. جه‌خت له یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و قه‌ربووكردنه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌ینه‌وه.
سڵاو له یادى هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/7/31




