سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران‌دا كرد

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/7/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به یاوه‌ریى شاندێكى باڵا، له تاران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى دیكه‌ى وڵاتانى بانگهێشتكراو، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێز مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران‌دا كرد كه له ئه‌نجومه‌نى شووراى ئیسلامى به‌ڕێوه‌چوو.
شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو كه به بانگهێشتى فه‌رمیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران بۆ به‌شدارى له‌و ڕێوره‌سمه‌دا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گه‌یشتبوونه تاران




