سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران

تاران-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران و بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات.
سێشەممە، 30-07-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، گەیشتە تاران.
کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزشکیان، نۆیەمین سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەرلەمان بە بەشداریی زیاتر لە 70 شاندی بیانی و 600 مێدیاکاری ناوخۆی ئێران و دەرەکی بەڕێوە دەچێت.




