٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە گوێڕ ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری دەڤەری گوێڕ جێبەجێ دەکرێن. 

 

مەسعود نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بە گوژمەی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی گەورەی ڕێگاوبان لە ئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت و ڕێگای یازدە گوندی سنوورەکە چاک دەکرێت، دوو قوتابخانەش لە ناوەندی ناحیە لەسەر قەرزی وڵاتی چین دروست دەکرێن، دوو پڕۆژەی دیکەی ڕێگاوبانیش جێبەجێ دەکرێن. 

 

بەڕێوەبەری شارەدێی گوێڕ دەشڵێت:  بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار پڕۆژەی دیکەش پێشکەش کراون، دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی، ئەوانیش دەچنە بواری جێبەجێکردن، سوپاسی سیروان ڕۆژبەیانی جێگری پارێزگاری نەینەوا کە ھاوکاری کردووین. 

 

لەبارەی دامەزراندنی ھاووڵاتییانی دەڤەری گوێڕیش مەسعود نوری ڕوونی کردەوە: بڕیارە ١٧ ھەزار فەرمانبەر لە ئیدارەی پارێزگای نەینەوا دابمەزرێن کە ١٥٧ فەرمانبەر لە سنووری ناحیەی گوێڕ دەبن و میلاکی فەرمانگەکانی سنوورەکە پڕ دەکەنەوە، بۆیە خەڵک دەتوانێت داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش بکات. 

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار