ئومێد خۆشناو: لە پاریس شەقامێک بەناوی پێشمەرگە دەکرێت

پاریس-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر باس له گرنگی به‌شداریكردنیان له ئۆڵۆمپاتی پاریس دەکات، ئه‌وه‌شی خستە ڕوو كه له‌ڕیزی پارێزگاره گه‌وره‌كانی جیهان شوێنیان بۆ پارێزگاری هه‌ولێر ته‌رخان كردبوو.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان ئێمه و پاریس هه‌یه، جیا له‌وه‌ش كه بۆ ئۆڵۆمپیاتی پاریس 2024 بانگێشت كرابووین، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارێزگاره‌كان لە كۆنفرانسێكی ژینگه‌ییدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌وێ گرنگی زۆر به شاندی كوردستان درا، بۆ نمونه كورسی ئێمه له ته‌نیشت سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس بوو، له‌ڕووی ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆله‌وه گرینگ‌یان زۆر به كوردستان دا، له‌و كۆبوونه‌وه‌یە 400 بۆ 500 پارێزگاری جیهان و ئه‌مینداره گشتییه‌كانی جیهان و شاره‌وانییه‌كان به‌شدار بوون، ئه‌مه گرینگ بوو بۆ كوردستان و بۆ هه‌ولێر.
ڕایشیگه‌یاند: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی زۆر باڵا وه‌ك سه‌رۆك ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی جیهان پێشوازی لێ كرا، فه‌ره‌نسا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كات کە سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پاریس ئه‌نجامی ده‌دات، هاوکات شه‌قامێكیش له شاری پاریس به‌ناوی پێشمه‌رگه ده‌كرێته‌وه، دەست بە ڕێكاره‌كانییشی کراوە، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌شمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا بەردەوام دەبێت.




