٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی کۆچی دوایی براکەییەوە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان.

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی براتان خوالێخۆشبوو (غاندی شێخ محەممەد)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار